هەپەگە: لە دوو چالاکیدا لە حەفتەنین چوار سەربازی سوپای تورکیا کوژران
لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، له دوو چالاكی گه‌ریلاكانیاندا چوار سه‌ربازی سوپای توركیا كوژراون.
دیار دەنیز، بەرپرسی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستی گەل HPG تایبەت بە وێستگە نیوزی راگەیاند:
له گردی قه‌سرۆك له سنووری حه‌فته‌نین، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكانیان له دژی ئه‌و باره‌گایه‌ی سوپای توركیا له گردی قه‌سرۆك هه‌یه دوو سه‌رباز كوژراون.
دیار ده‌نیز وتیشی: "هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكانیان له ناوچه‌ی شه‌ش دارا له سنووری حه‌فته‌نین، دوو سه‌ربازی تری سوپای توركیا كوژراون".
وه‌ك دیار ده‌نیز ئاماژه‌ی پێدا، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌ی شه‌رناخ له باكووری كوردستان، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی تری سوپای توركیا كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌یان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
PM:03:49:08/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت