حكومه‌تی عیراق له‌ باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان به‌غداو هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات


وێستگه‌ نیوز ـ
وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوامە و دەستوور دەبێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.


ئەحمەد مەلا تەڵال، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەبارەی مەرج و داواکارییەکانی بەغدا لە حکومەتی هەرێم رایگەیاند، جگە لە گفتوگۆ هیچی دیکەیان نییە، وتیشی زۆر شاند لە هەرێمەوە هاتوونەتە بەغدا و زۆر شاندیش لە حکومەتی فیدڕاڵی سەردانی کوردستانیان کردووە لەپێناو چارەسەکردنی کێشەکان.

وتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لەبارەی هەماهەنگی ئەمنیی لەنێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا، ئاماژەی بەوەکرد بۆشایی ئەمنیی هەیە و ئەگەری ئەوەی لێدەکرێت پاشماوەکانی داعش ئەو بۆشاییە بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی کردەی چەکداری، بۆیە ژووری هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان سوپای عیراق و هێزەکانی پێشمەرگە کراوەتەوە بە ئامانجی بەرگرتن لە کردە چەکدارییەکانی داعش.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیار بوو دوێنێ شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بکات، بەڵام بەپێی زانیاریەکان بەهۆی ئەوەی حکومەتی فیدڕاڵی لە وردبینیکردن بۆ هەردوو کەیسی مەلەفی نەوت و پاکێجی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەواونەبووە سەردانەکەی دواخراوە.

 


PM:12:57:08/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت