قوباد تاڵەبانی: گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بن تا دەگەین به‌ رێککەوتنێکی گشتگیر

‌قوباد تاڵەبانی و ئۆلیڤیێ دیکۆتینی

وێستگه‌ نیوزـ

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێم رایگه‌یاند: "گفتوگۆكان بە‌ردە‌وام دە‌بن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عیراق تا ئە‌وكاتە‌ی دەگەینە رێککەوتنێکی گشتگیر بۆ چارە‌سە‌رکردنی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6ی ته‌مموزی 2020، لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ کۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی، قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وەزیران لە شاری‌ ھە‌ولێر لەگەڵ ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ئەمنی ناوچەکە بە گشتی و عیراق و ناوچە کێشە لەسەرەکان بە تایبەتی کرا، هاوكات گفتوگۆكانی نێوان ھە‌رێم و بە‌غدا سە‌بارە‌ت بە‌ كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان تە‌وە‌رێكی دیکەی كۆبوونە‌وە‌كە‌ بوون.

سەبارەت بە گفتۆگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، قوباد تاڵە‌بانی باسی لە‌ دواین پەرەسەندنی دانووستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدای کرد و رایگەیاند: گفتوگۆكان بە‌ردە‌وام دە‌بن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عیراق تا ئە‌وكاتە‌ی دەگەینە رێککەوتنێکی گشتگیر بۆ چارە‌سە‌رکردنی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئەمنی ناوچە کێشە لەسەرەکان باس لە گرنگیی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق کرا لە‌و ناوچانە‌دا به‌تایبه‌ت دوای ئەوەی ئەزمونی چەند ساڵی رابردوو و هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش دەریخست بەبێ هەماهەنگیی زیاتری نێوان هەرێم و بەغدا، ئەستەمە لەڕووی ئەمنییەوە سەقامگیری لەو ناوچانە مسۆگەر بکرێت.


PM:04:49:06/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو