پەرلەمانتارێک: چانسی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا زیاتر بووە


وێستگه‌ نیوز ـ

داهاتی نه‌وتی عیراق روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كات و له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا به‌رمیلێك نه‌وتی به‌ سه‌رو 40 دۆلار فرۆشتووه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات كورتهێنانه‌كه‌ی كه‌متر ببێته‌وه‌، دەشڵێت: "بەمەش چانسی رێککەوتنی نێوان بەغداو هەرێم زیاتر دەبێ، ئەگەر هەرێم بیەوێت".


غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: لە 1ی ته‌مموزی 2020، حكومەتی عیراق یەك بەرمیل نەوتی خاوی به‌ 40 دۆلار و 25 سه‌نت فرۆشتوە، كە دەتوانرێت بوترێت، داهاتی ئەم مانگە نزیك دەبێت لە سێ ملیار و نیو دۆلار، بەمەش حكومەت عیراق تا دێت له‌چاو مانگه‌كانی پێشوو كورتهێنانی كه‌م ده‌كات.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە "گەر حكومەتی هەرێم راستگۆ بێت پێم وایە لەم دوو هەفتەدا رێكدەكەون لەگەڵ حكومەتی عیراق، چونكە حكومەتی عیراق تا داهاتی زیاتر بێت زیاتر نزیكدەبێتەوە لە رێكکەوتن لەگەڵ هەرێم، ئەمەش گەر هەرێم راستگۆ بێت و وەك جارەكانی پێشو نەبێت كە لە پێناوی توركیا و كۆمپانیاكانی حزب و بنەماڵە نەوتیان تەسلێم نەكرد و بوون بە هۆكاری برسی كردنی خەڵك لە پێناوی دەوڵەمەندكردنی خۆیان، چونكە گەر نەوت تەسلیم بكەن حكومەتی هەرێم زیاتر داهاتیان دەست دەكەوێت لەوەی كە خۆیان بیفرۆشن".


AM:11:40:06/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 1612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت