ئه‌و دوو چه‌كداره ده‌ستگیركران كه شه‌وی رابردوو روبه‌ڕوی پۆلیسی هه‌ولێر بوونه‌وه
دوو چەکدارەکە
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه شه‌وی رابردوو له‌ناو بازاڕێكی شاره‌كه دوو كه‌س به چه‌ك روبه‌ڕوی پۆلیسی هه‌ولێر بونه‌ته‌وه و ئه‌فسه‌رێك و دوو كارمه‌ندیش سه‌ره‌ڕای برینداربونیان، به‌ره‌نگاریان بونه‌وه و به هاوكاریی تیمه‌كانی پۆلیس ده‌ستگیریان كردون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند: كاتژمێر 2:30 خوله‌كی شەوی رابردوو لەناو بازاڕی قەیسەری، لە كاتی یٔەركی فەرمیی خۆیان بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ئه‌و شوێنه گرنگانه كە سامانێكی زۆری هاوڵاتیانی تێدایە، لەگەڵ دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (ح.ل.ح) و (م.ف.ا) روبەڕوبوونەوە.
راشیگه‌یاند كه دوو كه‌سه‌كه پێشینەی تاوانیان هه‌بووه و ئەفسەرێك و دوو كارمەندیش زۆر بە بوێرانە و سەرەڕای زامداربوونیان، توانییان بەرەنگاری دوو تۆمەتبارەكە ببنەوە و بە هاوبەشی لەگەڵ تیمەكانی پۆلیسی هەولێر، دەستگیریان بكەن.
تۆمەتبارەكان بە ئاڕاستەی پێچەوانە یٔۆتۆمبێلیان لێخوڕیوە و بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف "75"ی و دەمانچەیەكی جۆری (تارق) تەقەیەكی زۆریان كردبوو و روبەڕوی پۆلیس ببوونەوە، بەڵام هێزەكانی پۆلیسی هەولێر، دەستبەجێ لێیان هاتنە دەست و وێڕای دەستگیركردنیان، دەست بەسەر چەكەكان و یٔۆتۆمبێلەكەشیاندا گیرا، ئێستاش تۆمەتباران بەپێی ماددە (405/31) لە یاسای سزادان، بەندكراون و روبەڕوی یاسا كراونەتەوە.
PM:05:41:03/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت