ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خرایه‌ڕوو
د. جووتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوز ـ
جووتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زانیاری له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه یاسای چاكسازی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئه‌مڕۆ بڕیاری زۆر گرنگ ده‌ركران.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جووتیار عادل كۆنفرانسێكی میدیایی رێكخست و له‌و میانه‌یه‌دا، وتی: "ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه له بواری پرسی چاكسازی و له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌ته‌وه، ئه‌و یاسایه پڕۆژه‌ی حكومه‌ت بوو و پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرا و ئه‌و یاسایه پێویستی به چه‌ندین په‌یڕه‌و هه‌بوو بۆ جێبه‌جێكردنی و ئه‌مڕۆ چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا چه‌ندین بڕیاری گرنگ ده‌ركران".
هه‌روه‌ها وتی: "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان به‌ڕێوه‌چوو و سه‌رجه‌م بڕیاره‌كان به كۆده‌نگ ده‌ركراوون، ته‌نیا یه‌ك بڕیار نه‌بێت، كه یه‌ك وه‌زیر له‌گه‌ڵی نه‌بووه، حكومه‌تی هه‌رێم له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت له پرۆسه‌ی چاكسازی، كه ئامانجی ئه‌م پرۆسه‌یه دادپه‌روه‌ری و چه‌سپاندنی شایسته‌ی دارایی فه‌رمانبه‌ران و میراتگرانی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسییه. رێكاری گرنگ ده‌گیرێته به‌ر".
روونیشیكرده‌وه، له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا، ئێمه له سه‌ره‌تاوه به نیازپاكی سه‌ردانی به‌غدامان كرد و گفتوگۆكانیشمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی شایسته داراییه‌كان.
شاندی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی به‌غدای كرد و باس له پرسی بودجه و مووچه و نه‌وت كراوه و بیروڕا ئاڵوگۆڕ كراوه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه، ستراتیژی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ عیراق، له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌ستوور ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، وته‌بێژی حكومه‌ت وتی: "بابه‌تی دووه‌می گفتوگۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی و سندووقی تایبه‌تی خانه‌نشینی بوو بۆ ئه‌وانه‌ی به پله‌ی تایبه‌ت خانه‌نشین كراون و ئه‌و سندووقه ده‌پارێزرێت و سه‌رمایه‌كه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت به‌وانه‌ی خانه‌نشینن به پله‌ی تایبه‌ت. له داهاتوویه‌كی نزیكدا یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشین ده‌بێت و په‌یڕه‌وی بۆ ئاماده كراوه و هه‌فته‌ی داهاتوو ناوه‌ندی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێداچوونه‌وه‌ی كۆتایی بۆ ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ته‌وه‌ری سێیه‌میشدا، باس له باجی كۆمپانیاكان كرا و پێویسته باجیان بده‌ن و به گوێره‌ی ئه‌و یاسا و رێنماییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پابه‌ندییه یاساییانه له‌سه‌ریان جێبه‌جێ بكرێت. هه‌موو كۆمپانیاكان پابه‌ندده‌كرێن به جێبه‌جێكردنی یاسا و دانه‌وه‌ی باجه‌كانیان.
جووتیار عادل باسی له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه كرد و وتی: "هه‌روه‌ها باس له پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت كرا، كه یه‌كه‌مجاره له حكومه‌تی هه‌رێم به‌و جۆره په‌سند ده‌كرێت. هاوبه‌شی له نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت ده‌كرێت بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه ستراتیژییه‌كان، له هه‌مان كاتیش‌دا كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه، لیستی میراتگری كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و راگیراوی سیاسی و زیندانیانی سیاسی به پێی سیسته‌می بایۆمه‌تری رێكبخرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی مه‌رجی یاساییان تێدا نه‌بێت، هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. له ئه‌مڕۆوه ئه‌م یاسایه كاری خۆی ده‌كات و شوێنه‌واری یاسایی ده‌بێت و ئه‌م لیستانه پاك ده‌كرێنه‌وه و ئه‌وانه‌ی شایسته‌ن جیاده‌كرێنه‌وه له‌وانه‌ی شایسته نین. وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، یاسای چاكسازی جێبه‌جێ ده‌كرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، جووتیار عادل وتی: "له كۆتاییدا وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختمانكرده‌وه له‌وه‌ی هاوڵاتیان و سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له ئه‌ركدان به تایبه‌تی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ سوپاسیان ده‌كه‌ین و داواش له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین پابه‌ند بن به رێنماییه‌كان و سوپاسی ئارامگری خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین".
PM:05:33:01/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت