هه‌ولێر.. كرێی خزمه‌تگوزاری له نۆ پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون كه‌مكرایه‌وه
وێستگه نیوز ـ
كرێی خزمه‌تگوزارییه‌كان له نۆ پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له شاری هه‌ولێر كه‌مكرایه‌وه و هه‌ر خاوه‌ن پڕۆژه‌كه‌یه‌كیش پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت.
لە نووسراوێکدا کە رۆژی سێشه‌ممه 30ی حوزه‌یرانی2020، بە واژۆی د. فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێری دەرچووە، نۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر کرێی خزمەتگوزارییەکانیان پێ کەمکرایەوە.
به‌پێی نووسراوه‌كه بڕیاره‌كه لە ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 1ی ته‌مموز، جێبەجێدەکرێت و هەر پرۆژەیەکیش پابەندنەبێت رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
ئەو شوێنانەی کە دەبێت نرخی خزمەتگوزاریەکانیان کەمبکەنەوە:
1. شاری MRF
2. شاری MRF دەرەوەی وەبەرهێنان
3. گوندی ڤیتاڵ
4. رۆیا تاوەر
5. گوندی ئینگلیزی
6. ئیمپایەر وۆڵد
7. دریم سیتی
8. پارک ڤی‌و
9. شوقەکانی ئیسکان.
PM:05:04:01/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت