چەند په‌رله‌مانتاری گۆڕان فۆڕمی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینیان پڕ كرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
سێ په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان فۆڕمی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارییان پڕ كرده‌وه كه ماوه‌ی مانگێك دانراوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی.
دوای ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسای چاكسازی، ماوه‌ی مانگێك دانراوه بۆ په‌رله‌مانتارانی ئه‌م خوله‌و خوله‌كانی رابردوو تا ده‌ستبه‌رداری خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری ببن، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی ته‌مموزی 2020، هه‌ریه‌كه له عه‌لی حه‌مه ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، شیرین ئه‌مین و دكتۆره شایان عه‌سكه‌ری، په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان فۆڕمی وه‌رگرتنی خانه‌نشینیان ره‌تكرده‌وه.
هاوكات هه‌ر چوار په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر فۆڕه‌كه‌یان پڕكرده‌وه و خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارییان ره‌تكرده‌وه.
کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی
کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ هەر چوار
پەرلەمانتارەکەی جوڵانەوەکەیان فۆڕمی رەتکردنەوەی موچە و ئیمتیازاتی
خانەنشینیان پڕکردەوە و دوای تەواوبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمان دەگەڕێنەوە
سەر کارەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هۆکاری بڕیارەکەیان پابەندبوونە بەو بەڵێنەی لە
کاتی هەڵبژاردنەکان بە خەڵکی کوردستانیانداوە و راستگۆیانە وتویانە دوای
تەواوبوونی خولی پەرلەمان رازی نابن بەرامبەر چوار ساڵ پەرلەمانتاری موچەی
خانەنشینی هەتاهەتایی وەربگرن.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مڕۆوه ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كرد و له هه‌ولێر نرخی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبوون كه‌مكرایه‌وه.
PM:12:46:01/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت