وێستگەنیوز کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاودەکاتەوە


وێستگەنیوز-

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا، هەنگاوە کردارییەکانی چاکسازی، چاکسازی لە داهاتی گشتی، پەرەپێدانی کەرتی تایبەتی و گشتی لەگەڵ دامه‌زراندنی سندووقی پشتیوانیی دارایی نیشته‌جێبوون تاوتوێ دەکرێن.

جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی و هه‌فتانه‌ی خۆی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م به‌ رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس ساز ده‌كات.

باسی لەوەشکردوە، لە کۆبونەوەکەدا، هەریەکە لە پرسەکان، پرۆسه‌ی دانوستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ، هه‌نگاوه‌ كردارییه‌كانی چاكسازی، رێكار و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی، پێشنوسی بڕیاری تایبه‌ت به راسپارده‌ی چاكسازی له‌ داهاتی گشتی، په‌ره‌پێدانی هاوبه‌شی له‌ هه‌ردو كه‌رتی تایبه‌تی و گشتی و سیسته‌می باج،  پرۆگرامی بایۆمه‌تری له‌ هه‌رێمی كوردستان باس دەکرێن.


وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئەوەشی خستوەتەڕو، لە تەوەری پێنجەمیشدا پێشنیازه‌كانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به یاسای دامه‌زراندنی سندووقی پشتیوانیی دارایی نیشته‌جێبون، ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌ و هاوسه‌رگیری گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.


AM:09:55:01/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو