لەسەر كوشتنی گەنجەكەی بازاڕی كەلار، تۆمەتبارێك دەستگیركرا


وێستگە نیوز-
پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت دوای كەمتر لەشەش كاتژمێر توانیویانە تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە هەستاوە بەكوشتنی دوكاندارێك.

موقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدوری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێو بازاڕی قەزای كەلار لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە تەقە لەدوكاندارێك كرا و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا، دوای كەمتر لەشەش كاتژمێر دوای لێكۆڵینەوەو سوود بینین لە كامێرای چاودێری لەشوێنی ڕوداوەكە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبارێك دەستگیربكەن و دەست بەسەر دەمانچەو ئۆتۆمبێلەكەیدا بگرن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 تۆمەتبار بەندكراوەو لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.


PM:10:43:30/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو