شاندێکی باڵای یەکێتی سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 1ی ته‌مموزی 2020، شاندێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی ئه‌و حزبه سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی ده‌كات.
دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی بزووتنەوەی گۆڕان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: بڕیارە کاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 1ی ته‌مموزی 2020، شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان بکەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: شانده باڵاكه‌ی یه‌كێتی لەگەڵ عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن کۆببنەوە.
له باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌وه رێكخه‌ری ژووری رۆژنامه‌وانی گۆڕان وتوویه‌تی: "پرسی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و مووچەخۆران، پەیوەندییەکانی هەردو لا، باشترکردنی پەیوەندی سیاسی نێوان لایەنەکان، چاکسازی و ئاڵنگاریەکانی بەردەم هەرێم و رێککەوتنی حکومەتی خۆجێیی سلێمانی بابەتی گفتوگۆكان دەبن".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ دووشه‌ممه شاندێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه، پێشتریش شانده‌كه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
PM:04:42:30/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت