له ههولێر 112 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونهوه
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر راگەیهندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 112 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕێنراونەتەوە ماڵهوه.
لە راگەیهندراوەکەی ئەمڕۆ سێشەممە 30ی حوزهیرانی 2020ی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ههولێردا ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو تووشبووانە پشکنینە یەک لەدوای یەکەکانیان نەرێنی بوون و بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵ.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەزار و 322 کەس لە هەولێر تووشی ڤایرۆسەکە بوون. بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر ئەوەی خستووەتەڕوو، 828 کەس لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و 904 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە هەزار و 816 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 203 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.
هــ. ر
PM:04:17:30/06/2020
ئهم بابهته 2660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت