قوباد تاڵه‌بانی دۆخی دانووستانه‌كان بۆ كونسوڵ و باڵیۆزی وڵاتان روونده‌كاته‌وه
قوباد تاڵەبانی
وێستگه نیوز ـ
سه‌میری هه‌ورامی، وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم له به‌غدا، قوباد تاڵه‌بانی ده‌ستی به زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه كردووه له‌گه‌ڵ كونسوڵ و باڵیۆزی وڵاتان.
سه‌میر هه‌ورامی، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه: لە دوای گەڕانەوەی شاندی دانووستانکاری هەرێم لە بەغدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران و سه‌رۆكی شانده‌كه، زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی دیپلۆماسی لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی بەتایبەت یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا دەست پێكردوە.
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه: مەبەستی كۆبوونه‌وه‌كه روونكردنەوەی دۆخی دانووستانەکان و هەڵوێستی هەرێمه لەسەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت پرسی شایستە داراییەكانی ھە‌رێم و بەردەوامی گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ.
PM:02:17:30/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت