رێواس فایه‌ق رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر گۆڕینی هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر سۆران عومه‌ر بڵاودەکاتەوە
وێستگه نیوزـ
نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند كه رێواس فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پێشووی خۆیه‌تی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی، له سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
نوسینگه‌ی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەو رونكردنەوه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه،"ئاماژه به‌و ده‌نگۆیانه‌ی له هه‌ندێ له سایته‌كان بڵاو بوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار (سۆران عمر) له به‌رده‌م دادگای لێكۆڵینه‌وه، به هه‌مو لایه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نین كه:
1- به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پێشوی ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره (4) ی ساڵی 2020 كه بڕیارمان به نوسراوی ژماره (37 له 14/6/2020) واژۆ كراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به نوسراوی ژماره (4/3/1001 له 25/6/2020) ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی وه‌قایعی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی سیفه‌تی ئیلزامی وه‌ربگرێت بۆ جێبه‌جێكردن.
2- ڕاسته‌وخۆ دوای بڵاوبونه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌مان له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی وه‌قایعی كوردستان ئاڕاسته‌ی هه‌ردوو دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی.
3- بابه‌تی ئاگاداركردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاری ناوبراوی سه‌ره‌وه له‌لایه‌ن دیوانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بابه‌تێكی ته‌واو ئیداری و ڕێكاریه، په‌یوه‌ندی به ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌ی ئێمه‌وه نیه.
له به‌شێكی دیكه‌ی رونكردنه‌وه‌كه‌دا، نوسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت "دۆخی هه‌رێمی كوردستان له ڕوی موچه و گوزه‌رانی هاوڵاتیان، ئابوری، ته‌ندروستی، ئه‌منی و سیاسی به جۆرێكه كه ئیتر كوردستانیان له په‌رله‌مانی قبوڵناكه‌ن، كه هه‌ریه‌كه له‌و بابه‌تانه نه‌كاته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی، بۆیه پێمانوایه بابه‌تی ناكۆكی و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سیفه‌تی ئیلزامی بڕیاری ژماره (4)ی ساڵی 2020 و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌ی ده‌بێت به ڕێكاری یاسایی و ئیجرائی خۆیدا بڕوات و چیتر په‌رله‌مان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌م بابه‌ته‌وه سه‌رقاڵ نه‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موان له به‌رامبه‌ر به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی گرنگداین و ده‌بێت ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێبكه‌ین."
PM:04:55:29/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 16444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت