شاندی و گۆڕان و كۆمهڵ له ههولێر كۆبوونهوه
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە..
وێستگه نیوز ـ
له چوارچێوهی سهردانهكانی بۆ لای حزبهكان، شاندی باڵای بزووتنهوهی گۆڕان به سهرۆكایهتی رێكخهری گشتی، سهردانی كۆمهڵ ئیسلامیان كرد و لهگهڵ عهلی باپیر، ئهمیری حزبهكه و بهرپرسانی تری ئهو حزبه پێشوازییان لێكرا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 29ی حوزهیرانی 2020، ئەندامانی خانەی راپەڕاندن بە سەرۆکایەتی عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان گەیشتنە بارەگای مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە شاری هەولێر و لەگەڵ عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەو حزبە كۆبوونهوه.
بزووتنەوەی گۆڕان بە ئامانجی سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی و دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئەو قەیرانانەی تێیکەوتوە بەتایبەت دۆخی تەندروستی و بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و مووچەخۆران و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و گەیشتن بە رێککەوتنێکی هاوسەنگ لەگەڵ بەغدا، لەسەر ئاستی باڵا سەردانی هێز و لایەنە سیاسیەکان دەکات و دوێنێش لەیەکەم وێستگەی سەردانەکاندا لەگەڵ ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە کۆبوەوە و دواتر راگەیەندرا کە بۆچونەکان بۆ دۆزینەوەی دەرچە و چارەسەری دۆخەکە لێک نزیکبون.
PM:12:14:29/06/2020
ئهم بابهته 1208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت