فڕۆكه‌ی نه‌ناسراو سه‌ربازگه‌كانی ئێرانیان له سوریا بۆردومان كرد
وێستگه نیوزـ
چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو هێرشیان كرده‌سه‌ر بنكه‌كانی ئێران له ناوچه‌ی ئه‌لبو كه‌مال له ناو خاكی سوریادا و به‌هۆیه‌وه 9 چه‌كدار كوژران.
رێكخراوی روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی نه‌ناسراو بنكه‌كانی ئێران و میلیشیاكانی له ناوچه‌ی ئه‌لبو كه‌مال له ناو خاكی سوریا بۆردومان كرد، ده‌شڵێت: "پێده‌چێت فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل ئه‌و هێرشه‌یان بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی دیرئه‌لزور ئه‌نجام دابێت".
روانگه‌ی سوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌و هێرشه‌دا لانی كه‌م 9 چه‌كدار كوژراون و له نێو كوژراوه‌كاندا سوری و خه‌ڵكی تری بیانیش هه‌ن و پێده‌چێت ژماره‌ی كوژراوه‌كان به‌رزببێته‌وه چونكه ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان باری ته‌ندروستییان ناجێگیره.
ئه‌و رێكخراوه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له ئاكامی ئه‌و هێرشانه چه‌ند عه‌مبارێكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی خاپور كراون.
PM:11:56:28/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت