سۆران.. پێنجەم کەسی روداوەکەی گوندی کەژەک گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی رۆژی 23ی حوزەیران بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە گوندی كەژەك لە ناحیەی سیدەكان سێ کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، رۆژی چوارشەممە یەکێک لە بریندارەکان و شەوی رابردووش دووەمین برینداری ئەو روداوە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران بە وێستگەنیوزی راگەیاند، 23 ی حوزەیران دو کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانە کە دانیشتوی گوندی كەژەك بوون لە ناحیەی سیدەكان، دۆخی بریندارەکان ناجێگیر بووە و خرابوونە ژێرچاودێری پزیشکییەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی چوارشەممە یەکێک لە بریندارەکان و شەوی رابردووش دووەمین برینداری ئەو روداوە بە ناوی (ئەحمەد باپیر) گیانی لەدەستداوە.
رۆژی سێشەممە لە گوندی كەژەك لە ناحیەی سیدەكان لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو، بەوهۆیەوە سێ کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
AM:10:34:26/06/2020
ئهم بابهته 2436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت