شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نوێ له په‌یامێكی نوێ‌دا سه‌باره‌ت به بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه رایگه‌یاند كه وه‌ك جوڵانه‌وه‌كه دژی بڕیاری بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانن كه به ره‌زامه‌ندیی یه‌كێتی و پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه.
وتیشی "له‌لای یه‌كێتی و پارتی كه گۆڕانیشیان له‌گه‌ڵدایه ده‌ست بردن بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران زۆر ئاسانتره له‌وه‌ی پارەی کۆمپانیاکانی خۆیان ببڕن، ده‌ستبردن بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌م حكومه‌ته نه‌یتوانیوه ژێرخانێكی ئابوریی وا بنیاد بنێت كه بتوانێت به‌رگه‌ی دوو مانگ بگرێت و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی بدات."
شاسوار عه‌بدولواحید وتیشی كه "ئه‌م حكومه‌ته له بجوكترین قه‌یراندا راده‌كه‌نه‌وه بۆ به‌غدا و پشت به به‌غدا ده‌به‌ستن، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت قەوارەی هەرێم لە قاوغێکی بەتاڵ هیچی تر نییە و ریفراندۆم درۆیەکی گەورەبوو".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، په‌یامێكی ئاراسته‌ی فه‌رمانبه‌ران و هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆ كرد و داوای لێ‌كردن كه "هه‌موو پێكه‌وه بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای مافی خۆمان بكه‌ین"، ئاماده‌یشیی ده‌ربڕی كه ئه‌وان وه‌ك نه‌وه‌ی نوێ پێش ناڕه‌زاییه‌كان بكه‌ون، ئه‌گه‌ر بشیانه‌وێت له‌پشتیانه‌وه یان شانبه‌شانیان ده‌ڕۆن.
PM:07:57:22/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2964
جار خوێنراوه‌ته‌وه