پارێزگارێزگاری دهۆك گۆڕدرا

‌عەلی تەتەر نێروەیی، پارێزگاری نوێی دهۆک

وێستگە نیوز -
پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگای دهۆک گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت و پارێزگار، قایمقام و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتیی ئەو پارێزگایە دەگۆڕدرێن و عەلی تەتەر لە شوێنی فەرهاد ئەترووشی دەبێتە پارێزگاری ئه‌و شاره‌.

 
به‌پێی زانیارییه‌كان، عەلی تەتەر نێروەیی، لە شوێنی فەرهاد ئەترووشی دەبێتە پارێزگاری دهۆک، ئه‌مه‌ش دواین پارێزگاری نزیک لە نێچیرڤان بارزانییه‌ كه‌ پارتی ده‌یگۆڕێت، پێشتریش نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر كه‌ نزیك بوو له‌ نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی، گۆڕدراو فرسه‌ت سۆفی، خرایه‌ جێگه‌كه‌ی.
 
گۆڕانکارییەکانیش لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییانەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکان دەستیپێکردووە و ماوەیەک لەمەوبەریش پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگای هەولێر گۆڕانکارییان تیادا ئەنجامدرا.
 
لە کۆی 25 بەڕێوەبەری ناحیە لە سنووری پارێزگای هەولێر 16بەڕێوەبەری ناحیە ئاڵوگۆڕیان پێدەكرێت. هەروەها ئەوەی تائێستا یەكلایی بووەتەوە پێنج قایمقامیش لە پارێزگای هەولێر دەگۆڕدرێن.
 
دهۆک لە 27ـی گوڵانی 1969 بووەتە پارێزگا، لە حەوت قەزا و 24 شارۆچکە پێکدێت. ژمارەی دانیشتووانەکەشی بە نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس خەمڵیندراوە.
 
عەلی تەتەر نێروەیی پارێزگاری نوێی دهۆک
 
- بەرپرسی لقی هەشتی پارتی لە زاخۆ
 
- ئەندامی سەرکردایەتی پارتییە
 
- بڕوانامەی دکتۆرای هەیە.


PM:02:26:22/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 4300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت