كارمه‌ندانی بانكی خوێن گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان
وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
له‌سه‌ر داواكاری ته‌ندروستی سلێمانی، كارمه‌ندانی بانكی خوێن دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان مانیان گرت، گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌یان.
کەلسوم رەسوڵ، بەڕێوەبەری بانکی خوێن لە سلێمانی لە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا له سلێمانی رایگەیاند، داوایان لەسەرجەم کارمەندەکان کردووە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و ئەو تووشبوانەی بۆ مانەوەیان لە ژیان چاویان لەدەستی کارمەندانی کەرتی تەندروستییە، لەم قۆناغەدا دەوامی خۆیان بکەن.
ئاشكراشیكرد كه ئه‌مڕۆ كارمه‌ندانی بانكی خوێن داواكارییه‌كه‌یان په‌سه‌ندكردوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یاداشتێكی 10 خاڵیان ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستی كردووه، كه گرنگترین خاڵیان پێدانی مووچه‌كانیانه له‌كاتی خۆیدا.
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیانه‌وه له زۆرێك له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی بایكۆتی ده‌وام راگه‌یه‌ندراوه.
PM:02:57:21/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت