ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر داوای راگرتنی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان ده‌كات
دیمەنێک لە شاری هەولێر
وێستگه نیوز ـ
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌نوسراوی فه‌رمی داوای به‌په‌له راگرتنی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان ده‌كات، بۆ رێگرتن له خێراتر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌ولێر و وه‌زیری ناوخۆ كردوه، تا ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت رابگیرێت و ته‌نها 30% ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزراییه‌كان ده‌وام بكه‌ن".
پێشتر لیژنه‌ی باڵای رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر چه‌ند بریارێكی ده‌ركرد، له‌وانه‌ش داخستنی دوكان و بازاڕه‌كان له كاتژمێر 10 ی شه‌و تا پێنجی به‌یانی، له‌گه‌ڵ داخستنی مزگه‌وت و په‌رستگا و مه‌له‌وانگه و هۆڵه‌كانی له‌شجوانی، پاركه گشتیه‌كان و چه‌ندین شوێنی تر.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به بڕیاری لیژنه‌ی باڵای رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی، له ئه‌مڕۆوه تا یه‌ك هه‌فته‌ی تر ده‌وامی فه‌رمانگه حكومیه‌كان كراوه‌ته‌وه پشوو.
هــ. ر
AM:11:37:21/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت