مه‌سرور بارزانی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
وێستگه نیوز ـ
مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوڵاتیان ده‌كات کە لە رێگەی سۆشیال میدیاوە پرسیاریان ئاراستەکردووە و ده‌ڵێ، لە دوای پۆلێن‌کردنی پرسیارەکان بەجۆرێک وه‌ڵامەکانی رێکدەخاتەوە کە بتوانێ وەڵامی زۆرینەی پرسیارەکان بداتەوە.
مەسرور بارزانی لە پۆستێکدا کە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی فه‌یسبوك بڵاویکردووەتەوە، نووسیوویەتی: "سوپاسی زۆرم بۆ هەموو ئەو هاوڵاتیانەی کە بە رێگای سۆشیال میدیا پرسیاری جۆراوجۆریان ئاراستەی ئێمە کردووە".
ده‌شڵێت: "بە دەیان هەزار پرسیارم لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات پێگەیشتووە. خۆزگەم دەخواست بتوانم یەک بە یەک وەڵامی گشت خۆشەویستان بدەمەوە بەڵام رێژەی پرسیارەکان لە رادەبەدەرن و ئەمەش نیشانەی پەرۆشی هاوڵاتیانمانە بۆ زانینی پلان و بەرنامەی حکومەت".
سه‌رۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، هەروەها نووسیوویەتی "خۆشبەختانە زۆربەی هاوڵاتیانمان پرسیارەکانیان لەبارەی چەند پرس و بابەتی دیاریکراوە، بۆیە لە دوای پۆلێن کردنیان بەجۆرێک وڵامەکانم رێکدەخەمەوە کە بتوانم وەڵامی زۆرینەی پرسیارەکان بدەمەوە".
پێشتر مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، لە پۆستێکدا داوای له هاوڵاتیان كردبوو پرسیاری لێبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامیان بداته‌وه.
مه‌سرور بارزانی له پۆسته‌كه‌یدا كه له هه‌ردوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک و ئینستاگرام، به هه‌ریه‌ک له زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزیی بڵاویكردبووه‌وه، داوایكردبووه له رێگه‌ی هاشتاگی #لێم_بپرسە پرسیاره‌كانی ئاڕاسته بكرێت و نووسیبووی "هه‌وڵ ده‌ده‌م له ماوه‌یەکی نزیکدا بەڕێگەی ڤیدیۆ وه‌ڵامی هه‌ندێک له پرسیاره باوه‌كان بده‌مه‌وه".
هــ. ر
AM:09:35:21/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت