رانیە ..دواین زانیاری لەبارەی دووەمین حاڵەتی گیان بەهۆی کۆرۆنا


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین رایگەیاند، دوای چەندین رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئێوارەی ئەمڕۆ خاتو(گوڵزار) کارگوزاری نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەهۆی توشبونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی خاتو( گوڵزار ) کارگوزاری نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە دەکەن، کە دوای چەندین ڕۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانە بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ شەممە کۆچی دواییکرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان دوەمین  حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا کە ئەمڕۆ راگەیەنرا، دانیشتووی ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیەیە و پێشووتر نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە.


PM:10:39:20/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت