ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مستەفا كازمی ئاشكرابوو

‌بەشێك لەكۆبوونەوەكە

وێستگە نیوز-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیان لەچارەسەری كێشەكانی هەردوولا لەسەر بنەمای دەستوور كردەوە.

بەپێی راگەیەندراوی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەكۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی كێشەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە و جەخت لە چارەسەری كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور كراوەتەوە. بەتایبەت كە ئێستا عێراق رووبەڕووی چەندین كێشە بووەتەوە. 
 
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، كازمی رایگەیاندووە كە هاوكاری و هەماهەنگی نیشتمانی بۆ تێپەڕاندی كێشەكانی ئێستا گرنگە، بە تایبەت قەیرانی ئابووری دوای دابەزینی نرخی نەوت كە هۆكارەكەی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، بەسەرۆكایەتی وەفدێكی حكومی سەردانی شاری بەغدادی كرد و لەگەڵ هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبووەوە و تەوەری سەرەكیش هەوڵدانە بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێر و بەغداد.



PM:06:47:20/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 10172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت