به‌وێنه و ڤیدیۆ..ئاگر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆرۆنا كه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
له شاری به‌غدا ئاگر له به‌شی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه‌وته‌وه كه ته‌رخانكراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی به‌غدا رایگه‌یاند: بەرەبەیانی ئەمرۆ لە نەخۆشخانەی فورات ئاگرێك كه‌وته‌وه و دوای گه‌یشتنی تیمه تایبه‌ته‌كان، پێنج تیمی بەرگری شارستانی توانیویانە ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
ئاشكراشیكرد ئاگرەکە لەناو ژووری تایبەت بە کەرەنتینکردنی توشبووانی کۆرۆنا کەوتووەتەوە، تیمەکانیش بەخێرایی کۆنترۆڵیان کردووە و 15 نەخۆشیان گواستووەتەوە و ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی هەبووە.
به‌پێی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی به‌غدا، زیانەکە بەر سێ ژوور کەوتووە و تیمەکان حەوت ژوریان لە سوتان رزگارکردوە، لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستیپێکردوە.
PM:12:55:20/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 6868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت