گهنجێكی تهمهن 35 ساڵ به كۆرۆنا گیانی له دهستدا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
كەسێكی دیكە لە سلێمانی بەھۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا، كه گهنجێكی تهمهن 35 ساڵه، بەمەش ئەمڕۆ دووەم گیان لەدەستدان لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی تۆماركرا.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگهیاند: "گەنجێکی تەمەن 35 ساڵ کە دانیشتووی چەمچەماڵە، کەمێک پێش ئێستا لە نەخۆشخانەی شەھید ئاسۆ بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا".
پێشتریش سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە وێستگه نیوزی راگهیاند: تووشبویهکی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه لە نەخۆشخانەی شەھید تاھیر عەلی والی بەگ خەوێندرابوو ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەكەی تەندروستی سلێمانی ئاشكراشی كردبوو: "ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە پیاوێکی تەمەن 68 ساڵە و خەڵکی سلێمانییە".
بەگوێرەی زانیارییەكان تائێستا 78 كەسی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
هــ. ر
AM:11:02:20/06/2020
ئهم بابهته 10488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت