ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی بڕیار ده‌دات
دیمەنێک لە شاری سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی حوزه‌یرانی 2020، لیژنه‌ی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی كۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و چه‌ند هه‌نگاوێكی تر بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیار ده‌دات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆبونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داواكاری و چه‌ند پێشنیازێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانیه، بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، یه‌كێك له‌و پێشنیازانه‌ش راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه، كه به‌پرسانی ته‌ندروستی سلێمانی زۆر ته‌ئكیدی لێده‌كه‌نه‌وه و به چاره‌سه‌رێكی گونجاوی ده‌زانن بۆ خاوكردنی ژماره‌ی توشبوانی پارێزگای سلێمانی.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ته‌نها دوێنێ له‌پارێزگای سلێمانی 142 كه‌س تووشی كۆرۆنا بون، جگه له ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین.
هێشتا دیار نیه كه بڕیار ده‌درێت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نرێت یاخود نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش نه‌كرێت چه‌ند بڕیارێكی تر ده‌درێت كه ره‌نگه داخستنی چه‌ند شوێنێكی گشتی بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی، وه‌ك هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگاری سلێمانیش ته‌ئكیدی لێكردبووه‌وه.
AM:10:05:20/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت