ناوەڕۆكی پەیوەندی تەلەفۆنی نێچیرڤان بارزانی و هەڤاڵ ئەبوبەكر ئاشكرا دەبێت

‌هەڤاڵ ئەبوبەكر و نێچیرڤان بارزانی

وێستگە نیوز-
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەپێشنیازو بەرنامەو تێگەیشتن و كۆبوونەوەی هاوبەشی لایەنە سەرەكییەكانی بەشدار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان كردووە.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەفەیسبووكی خۆی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا، سەبارەت بەپێشنیازو بەرنامەو تێگەیشتن و كۆبوونەوەی هاوبەشی لایەنە سەرەكییەكانی بەشدار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و پشتیوانیكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتە خۆجێیەكان و باری دارایی و ئابووری و موچەی موچەخۆران و قۆناغەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا گفتوگۆیان كردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئامادەیی خۆیان بۆ هەر پێشنیازو دەستپێشخەریی و هەماهەنگیی و كارێكی هاوبەش دەربڕی.

جێی ئاماژەیە دوێنێش هەڤاڵ ئەبوبەكر، سەردانی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی و عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانی كرد، هەڤاڵ ئەبوبەكر، لەسەر پشكی بزووتنەوەی گۆڕان پارێزگاری سلێمانییە.


PM:03:51:18/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 13700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو