سێ پزیشک و نۆ کارمەندی نهخۆشخانهی هیوا تووشی کۆرۆنا بوون
نهخۆشخانهی هیوا
وێستگه نیوز ـ
بهڕێوهبهری نهخۆشخانهی هیوا رایگهیاند، 12 كارمهند و پزیشكی نهخۆشخانهكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
د. دۆستی نهجات، بهڕێوهبهری نهخۆشخانهی هیوا رایگهیاندووه: سێ پزیشک و نۆ کارمەندی تەندروستییان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئێستا له ژێر چاودێریدان.
ئاماژهی بهوهشدا: ئەو پزیشک و کارمەندانە لە نەخۆشەکانی نەخۆشخانەکەیان ڤایرۆسەکەیان بۆ گوازراوەتەوە.
هەموو تووشبووەکان گەنجن و زۆربەیان ئافرەتن، ئێستا کەرەنتین کراون. د. دۆستی نەجات دەڵێت، رۆژانە پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە بەرکەوتنیان لەگەڵیان هەبووە "هەرکەسێک گومانی تووشبوونی لێبکرێت، پشکنینی بۆ دەکرێت".
لەبارەی داخستنی نەخۆشخانەی هیوا کە تایبەتە بە تووشبووانی شێرپەنجە، بەڕێوەبەری نەخۆشانەکە دەڵێت، لە رێگەی سێ تیمەوە بە بەردەوامی کاردەکەن و نەخۆشخانەکە داناخەن.
لە سلێمانی بەشێک لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان مانیانگرتووە، دوێنێ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا د. دۆستی نەجات رایگەیاند، ئەوان بەردەوام دەبن لە دەوامکردن، وتی "تا پارەی هاتووچۆمان پێبێت، لە چارەسەرکردنی نەخۆشەکان بەردەوام دەبین".
AM:10:40:18/06/2020
ئهم بابهته 22512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت