چین..به‌هۆی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی كۆرۆنا بازاڕێك داخرا
وێستگه نیوزـ
لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كانی په‌ككینی پایته‌ختی چین بۆیان ده‌ركه‌وت كه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی له‌تكردنی ماسی سه‌له‌مونی هاورده‌كراو له بازاڕێكی پایته‌ختن ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه و به‌وهۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی پكین بڕیاریاندا بازاڕه‌كه دابخه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌ككینی پایته‌ختی چین رایانگه‌یاند كه له بازاڕی شینفادی له ناوچه‌ی فنگتای پایته‌خت ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رزبووه‌وه و به‌وهۆیه‌وه باری نائاسایی راگه‌یه‌ندرا و بڕیاردرا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بازاڕه‌كه دابخرێت و چالاكییه وه‌رزشی و گه‌شتیارییه‌كانیش راده‌گیرێن.
ئاشكراشیان كرد كه له بازاڕی ناوبراو پشكنین بۆ 517 كه‌س كراوه و ده‌ركه‌وتووه 45یان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، وتیشی له پشكنیندا ده‌ركه‌وتوه كه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی له‌تكردنی ماسی سه‌له‌مونی هاورده‌كراو ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌بووه و ئه‌وه‌ش وایكردوه ڤایرۆسه‌كه بڵاوببێته‌وه.
به‌رپرسانی په‌ككین ئاماژه‌یان به سه‌رچاوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆكه‌كه كرد و وتیان، كه شه‌ش توشبوو كه پێشتر توشی ڤایرۆسه‌كه ببوون، سه‌ردانی ئه‌و بازاڕه‌یان كرد ڤایرۆسه‌كه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه.
AM:10:48:13/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت