لە عێراق 1261 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران

‌شاری بەغداد

وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 1261 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران.

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 1261 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، هەروەها 31 كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی مردووانیش بۆ 457 كەس بەرز بووەوە، 354 تووشبووش چاكبوونەتەوە.

پێشتریش وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و (٧٢) تووشبووی نوێش تۆمار كراوە.



PM:06:15:11/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو