كۆرۆنا له چین سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه
وێستگه نیوزـ
لیژنه‌ی باڵای نیشتمانی ته‌ندروستی له چین رایگه‌یاند كه له 24 كاتژمێری رابردوودا 11 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
لیژنه باڵاكه‌ی چین ئاشكرایكردوه كه 11 توشبوه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه و چوار له توشبوه‌كان هیچ نیشانه‌یه‌كیان نه‌بووه، به‌ڵام دوای پشكنین پشتڕاست بوه‌ته‌وه كه توشی كۆرۆنا بوون.
له مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری ووهان له چین سه‌ریهه‌ڵدا و 80 هه‌زار و 57 كه‌س له‌و وڵاته توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش چوار هه‌زار و 634یان مردن.
له‌دوای چین ڤایرۆسه‌كه به جیهاندا بڵاوبوه‌وه و دوای گه‌یاندنی زیانێكی زۆری ئابوری به وڵاتان، ئێستا زۆرترین توشبوو له ئه‌مریكایه.
AM:10:28:11/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 4252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت