هەڵمەتی نیشتمانی خۆپارێزی لەكۆرۆنا راگەیەنرا


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

لەشاری هەولێر ژمارەیەك چالاكوان هەڵمەتی نیشتمانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنایان راگەیاند و ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت، لەو رێگەیەوە دەمامك و دەستكێش بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكەن.

محەمەد گۆمەشینی، یەكێك لەڕێكخەرانی هەڵمەتەكە بەوێستگە نیوزی راگەیاند، ئەو هەڵمەتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست پێدەكات و ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت، بەهۆی نەبوونی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان نەتوانرا هەموو رێكخراوەكان بێنە شاری هەولێر، بڕیاریان داوە ئەو هەڵمەتە لەسەر ئاستی شارەكان رابگەیەندرێت.

گۆمەشینی روونیكردەوە، لەڕێگەی ئەو هەڵمەتەوە داوا لەسەرجەم كۆمپانیا و بازرگان و كەسایەتییەكان دەكەن بەشداربن لەپێشكەشكردنی دەمامك و دەستكێش و پاشان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت، لەقۆناغی یەكەمیشدا ژمارەیەك كۆمپانیا و دەزگا نزیكەی 10 هەزار دەمامك و دەستكێشیان پێشكەشی هەڵمەتەكە كردووە.

ماوەی نزیكەی مانگێكە شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا رووی لەكوردستان كردووە كە تائێستا ژمارەی تووشبووان گەیشتۆتە نزیكەی هەزار و 500 كەس و نزیكەی 30 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، حكومەتیش داوای خۆپارێزی لەهاوڵاتیان دەكات.


PM:09:01:10/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو