هۆشداری لە دوبارەبونەوەی‌ سیناریۆی قوربانیانی کۆرۆنای ئیتالیا و ئێران لە عیراق ده‌ردرێت


وێستگه‌ نیوزـ

نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عیراق هۆشداریی دا لە دوبارەبونەوەی‌ سیناریۆی قوربانیانی کۆرۆنای ئیتالیا و ئێران لە عیراق.  
  
ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری ڕێکخراوەکە لە عیراق بە سایتی ناس کوردی راگه‌یاندوه‌، "بەهۆی پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەدژی پەتای کۆرۆنا، ئەگەری هەیە سیناریۆی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئیتالیا و ئیسپانیا و ئێران لە عیراق دوبارەبێتەوە."  
  
داواشیکرد "ڕێکاری تایبەت بگیرێتەبەر بۆ دورخستنەوەی‌ عیراق لەو سیناریۆیە" و ڕەخنەشی لە هەوڵەکانی لابردنی قەدەغەی هاتوچۆ گرت.  
  
پێشتر فەلاح ساعیدی، شارەزای پێشوو لە ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی هۆشداریی دا لە "کارەساتێکی پەتایی" کە توشی عیراق دەبێت بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە.  
  
ساعیدی وتی، ئەوەی‌ "لە عیراق دەگوزەرێت بە تایبەت لە بەغدا قەدەغەی ئەمنییە و قەدەغەی تەندروستی نییە، ئەوەش دەبێتەهۆی کارەساتێکی پەتایی و توشبووانیش دەیان هەزار تێدەپەڕێنێت."  


AM:11:55:10/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو