ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولێر: ره‌وشه‌كه مه‌ترسیداره و رێگه به‌هیچ كه‌س نادرێت بێته شاره‌كه‌وه
`وێستگه نیوزـ
ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه ره‌وشی ته‌ندروستی به‌ره‌و هه‌ڵكشانی زیاتر ده‌چێت، بۆیه رێگه به‌هیچ كه‌س نادرێت بێته ناو شاری هه‌ولێره‌وه.
ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولێر ئاگاداری هاولاتیانی كرده‌وه قەدەغەی هاتوچۆ لەشارەکانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی تری عێراق بەردەوامە، بۆیە بەبێ ڕەزامەندی پێش وەختەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ هاتوچۆکردن لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان جگە لە ڕێگەپێدانی سیستەمی ئەلکترۆنی بۆ هاتووچۆکردن، ڕێگە بەهیچ کەس نادرێت بێتە ناو شاری هەولێر.
ژووری ناوبراو حه‌ڵكی شاری هه‌ولێریشی ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه ڕەوشی تەندروستی بەرەو هەڵکشانی زیاتری توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەچێت و ڕەوشه‌کە زۆر مەترسیدارە، ده‌شڵێت "بۆیە تکا دەکەین خۆتان ببپارێزن و پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی بن و دوور کەوتنەوە لەکەسی بەرامبەر، پاک و خاوێنی ببپارێزن و لە شوێنە قەرەباڵغەکان دووربکەونەوە."
هه‌رلە سنوری هەر 10 قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، لەچوارچێوەی بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی، بەهۆی پابەند نەبوون بەرێنماییەکانی تەندروستی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، (146) شوێن داخران.
داواش له هاوڵاتیان و كاسبكاران ده‌كات پابەندی بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەستکێش و دەمامک ببەستن، تا دووچاری سزادان و ڕێکاری یاسایی نەبنەوە.
AM:08:54:10/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت