عێراق.. 1268 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا


وێستگەنیوز-
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا هەزار و 268 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا تۆمارکراوە و کۆی توشبووانی پەتاکە گەیشتە 12 هەزار و 388 کەس.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا هەشت هەزار و 609 پشکنین ئەنجامدراوە، لەو رێژەیەش هەزار و 268 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا تۆمارکراوە کە 508 حاڵەتیان لە بەغدا بووە و لە بەسڕەش 121 حاڵەت تۆمارکراوە.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 282 توشبوو چاکبوونەتەوە و  28 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە  12 هەزار و 388 کەس، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و 186 کەس چاکبوونەتەوە و 346 کەسیش چاکبونەتەوە.


PM:05:13:07/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو