بەشێك لەنەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بۆ تووشبووانی كۆرۆنا تەرخان دەكرێت
نەخۆشخانەی شار
وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەپلانیدایە بەشێك لەنەخۆشخانەی شار بۆ تووشبووانی كۆرۆنا تەرخان بكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی تەندروستی سلێمانی بەوێستگە نیوز دراوە، تا دێت تووشبووانی كۆرۆنا روو لەزیادبوون دەكەن و بۆیە تەندروستی لەپلانیدایە لەداهاتوویەكی نزیكدا بەشێك لەنەخۆشخانەی شار بۆ تووشبووانی كۆرۆنا تەرخان بكات.
لەناو شاری سلێمانی سێ نەخۆشخانە بۆ تووشبووانی كۆرۆنا تەرخانكران یەكێكیان شەهید تاهیر عەلی والی لەسەرچنار، نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ، نەخۆشخانەی ئاسا سەر بەدەزگای تەندروستی پێشمەرگە، بەكۆی هەرسێكیان 180 نەخۆش لەخۆدەگرێت و تا شەوی رابردووش 130 نەخۆش هەبوون.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد، پێدەچێت ئەمڕۆ نزیكەی 20 حاڵەتی دیكە رابگەیەندرێت و دۆخی نزیكەی 10 تووشبووش جێگیر نییە، لەگەڵ ئەوەشدا نزیكەی 20 تا 25 نەخۆش باری تەندروستییان باشە، بەڵام پشكنینی تەواویان دەوێت بۆ دڵنیابوونەوە لەباشبوونی تەندروستییان.
PM:01:49:31/05/2020
ئهم بابهته 6588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت