هه‌ولێر..روداوێكی هاتوچۆی سه‌خت دوو برینداری لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشه‌ممه لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر-کەسنەزان روداوێكی هاتوچۆ به‌هۆی سه‌رپێچیی ئۆتۆمبیلێكه‌وه روویدا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س برینداربوون كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
فاز حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشكرایكرد، روداوه‌كه لە پێچی بەرامبەر بەنزینخانەی مەهتاب رویداوه و تیایدا پیکاب ناڤارایەک پێچی کردەوەو هاتە ناو شەقامی سەرەکی بێ ئەوەی رەچاوی مافی پێشینەی شەقامی سەرەکی بدات لەوکاتەش فۆرد مۆستانگێکی تایبەت کەبەخێراییەکی زۆر دەهات خۆی پیاکێشا.
وتیشی لەئەنجامدا شوفێری هەردووک ئوتومبێل برینداربوون کە برینی شوفێری مۆستانگەکە سەختە، ئەگەریش هەبوو بەنزینخانەکە ئاگری بگرێت، چونکە فۆرد مۆستانگەکە لەدوای خۆپیکێشانی چووبووه ناو بەنزینخانەکە.
وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر وتیشی، لە لێکۆڵینەوەدا شوفێری ناڤاراكه بەلایەنی کەمتەرخەم دانرا چونکە مافی پێشینەی شەقامی سەرەکی نەدابوو کە ئەمەیەکێکە لە بنەماکانی لێخورین به سه‌لامه‌تی.
AM:11:18:27/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت