پارێزگاری ههولێر: پارتی و یهكێتی به بندیوار خهڵكیان دامهزراندووه
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر
وێستگه نیوز ـ
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، پارتی و یەکێتی کاری نایاساییان کردووە و خەڵکیان بە بندیوار دامەزراندووە، بەڵام دەبێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و هەوڵبدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، لەکاتی بەشداریکردنی بەرنامەی 180ی ئێن ئاڕ تی، کە بڕیاره ئەمشەو پەخشبکرێت دەڵێت، هەڵەکراوە و خەڵکی زۆر دامەزرێندراوە و بندیوار هەیە و کەسی وا هەیە شەهید نەبووە و کراوە بە شەهید، کەسی واش هەیە زیندانی نەبووە و کراوە بە زیندانی سیاسی، هەموو ئەوانەش پارتی و یەکێتی کردوویانە.
فرسهت سۆفی دەشڵێت، "لەبەرئەوەی ئێستا لە حوکمڕانیدان دەبێت ملبدەن بۆ بەرپرسیارێتی و هەوڵبدەن بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و نابێت هەر کێشەکان لە خۆیان دووربخەنەوە".
ئەوەش لەکاتێکدایە، فرسەت سۆفی لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان پارێزگاری هەولێرە و ئەو پارتەش زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان، سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی لەلایە.
هــ. ر
PM:02:30:25/05/2020
ئهم بابهته 3344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت