بەریتانیا پارە بۆ هاوكاریكردنی عێراق تەرخان دەكات


وێستگە نیوز-
باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاندووە، وڵاتەكەی پابەندە بە پشتگیریكردنی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیری نوێی عێراق و گەلەكەی.

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لەعێراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، ئان ماری تریڤلیان، وەزیری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەو وڵاتە دووپاتیكردۆتەوە، شانشینی یەكگرتوو پابەندە بە پشتگیریكردنی مستەفا كازی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و گەلی ئەو وڵاتە، لەكاتێكدا ژمارەیەك وڵاتانی جیهان رووبەڕووی مەترسییەكانی كۆرۆنا بوونەتەوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، وەزیری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشداوە، وڵاتەكەی پابەندە بە هاوكاریكردنی عێراق لە مامەڵەكردن لەگەڵ پەتای كۆرۆنا، ئێستاش بودجەیەك بۆ هاوكاریكردنی عێراق لەبودجەی ئەمساڵی وەزارەتەكەیان تەرخانكراوە كە ئەو بڕە پارەیە بارسووكییەكی زۆر بۆ سندوقی هاوبەشی هاوكارییە مرۆییەكان لە عێراق دەكات.


PM:09:09:12/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت