شاندی یه‌كێتی گه‌یشته‌ لای سۆسیالیست و كۆبونه‌وه‌ ده‌ستپێكرد


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ حزبی‌ سۆسیالیست دیموكراتی‌ كوردستان كۆبووه‌وه‌ دوایین گۆڕانكارییه‌كانی‌ دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.

به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ی ئایاری 2020، وه‌فدێكی‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گه‌یشتنه‌ گوڵه‌خانه‌ و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسانی‌ ئه‌و حزبه كۆبوه‌وه‌‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی و سۆسیالیستدا، په‌ره‌پێدانی‌ زیاتری‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوولا و دوایین گۆڕانكارییه‌كانی‌ دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌، تاوتوێكران.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر وێستگه‌ نیوز بڵاویكرده‌وه‌ یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی چەند لایەنێكی سیاسی دەكات بەمەبەستی پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی و دروستكردنی كۆدەنگی دوای رووداوەكەی 7ی ئایاری پەرلەمانی كوردستان.

وا بڕیارە نیوەڕۆی ئه‌مڕۆش سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی و پاشنیوەڕۆش سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بكەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە بەوێستگە نیوز دراون، مەبەستی یەكێتی لەم سەردانانە بۆ باشكردنی پەیوەندییەكانیەتی لەگەڵ لایەنەكان، پاشان هەوڵی دروستكردنی كۆدەنگی بدات دوای ئەو رووداوەی رۆژی 7ی ئایار لەپەرلەمانی كوردستان روویدا و تیایدا بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی پارتی و پێكهاتەكان پارێزبەندی لەسۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی وەرگیرایەوە، واتە یەكێتی دەیەوێت رێگر بێت لەدروستبوونی تاكڕەوی لەلایەن هەندێك لایەنی سیاسییەوە.


PM:12:00:12/05/2020












ئه‌م بابه‌ته 2568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو