ته‌رمی دوو هاووڵاتیی كورد له خانه‌قین دۆزرایه‌وه
دوو هاووڵاتییە کوردەکە
وێستگه نیوز ـ
ته‌رمی دوو هاووڵاتیی كوردی قه‌زای خانه‌قین دۆزرایه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی شەوی رابردوو له لایه‌ن چه‌كدارانی داعش-ه‌وه فڕێندرابوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه 11ی ئایاری 2020، لەنزیک گوندی مێخاس لەخانەقین تەرمی دوو هاووڵاتیی كورد دۆزراوەته‌وه کەشەوی رابردوو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە فڕێندرابوون و یه‌كێكیان موختاری گونده‌كه‌یه.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه دوو هاووڵاتییه كورده‌كه چه‌ند گوللـه‌یه‌ك به‌رسه‌ریان كه‌تووه‌و شه‌هید كراون.
شەوی ڕابردوو لە گوندی مێخاسی نزیک خانەقین دوو هاووڵاتی کورد كه خەریکی دروێنە بوون، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە فڕێندران، دواتر تراکتۆرو دەڕاسەیەک بەرهەمێکی زۆری جوتیارانیان وسوتاندو هەڵهاتن.
هــ. ر
AM:10:15:11/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت