عیراق هاورده‌كردنی به‌نزینی راگرت

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، چەندین پڕۆژە لە کارکردندا، لە نێویاندا فراوانکردنی پاڵاوگەکان، کە بە هۆیەوە پێویستییەکانی وڵات و کوالێتی سووتەمەنییه‌کان گەرەنتی دەکرێت، هاوکات وەزارەتی نەوت ئاماژه‌یداوه‌، له‌م هاوردەکردنی بەنزینیان راگرتووە، ئەوەش دوای ئەوەی عەمبارەکان سەرڕێژبوون لە بەرهەمە نەوتییە جیاوازەکان.


حامد یونس، بریکاری وەزارەت نەوت بۆ کاروباری پاڵاوگە و گاز رایگەیاند، لە رۆژانی کەرەنتینە قەدەخەی هاتووچۆدا، وەزارەتی نەوت بەردەوام بووە لە پاڵاوتنی نەوتی خاو لە پاڵاوگە ناوخۆییەکاندا، بەوەش عەمبارەکان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە پڕ بوون لە سووتەمەنی.

ئەو بریکارە ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ نزیکبوونەوەیان لە وەرزی هاوین خواست لەسەر بەرەهەمە نەوتییەکان بۆ وێستگەکانی کارەبا زیاد دەبێت، و هەروەها خواست بۆ بەنزینیش لە لایەن هاووڵاتییانەوە زیاد دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا لەم مانگەدا هاوردەکردنی بەنزینیان راگرتووە، لە کاتێکدا رۆژانە هەشت بۆ 10 ملیۆن لیتر بەنزینیان هاوردە دەکرد.

هــ. ر


AM:11:34:10/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت