نزیكەی 350 هەزار خوێندكار داخڵی سیستەمی قوتابخانەی ئەلكترۆنی بوون


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

بەرپرسێكی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەهەرێمی كوردستان نزیكەی 350 هەزار خوێندكار داخڵی سیستەمی قوتابخانەی
ئەلكترۆنی بوون وەك پاڵپشتی پەروەردەیی بۆ سوودوەرگرتن لەوانەكانیان.

خۆگر خالید، بەڕێوەبەری بەشی  پلاندانان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند، لەئێستادا لەڕێگەی پەروەردەی قەزاكانەوە یوزەر و پاسپۆرد بەسەر سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و مامۆستا و خوێندكاران دابەشكراوە بۆ قوتابخانەی 

ئەلكترۆنی و تائێستا نزیكەی 350 هەزار خوێندكار داخڵی سیستەمەكە بوون.

ناوبراو روونیكردەوە، ئامانج لەم پڕۆژەیە پاڵپشتیكردنی زیاتری خوێندكارە و نائیلزامییە، چونكە ئەو بابەتانەی باسدەكرێن مەرج نییە داخڵی تاقیكردنەوەكان بكرێن، بەڵام بەم پڕۆژەیە هەموو خوێندكارێك دەتوانێت وانەكانی خۆی ببینێت كە وانەكان بەڤیدیۆ تۆماركراون.

خۆگر ئاماژەی بەوەكرد، لەو قوتابخانەیەدا وانەكان بەزمانەكانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و سریانی تۆماركراوە، زۆربەی كۆمپانیاكانی گەیاندنیش ئینتەرنێتیان بۆ ئەو مەبەستە فری كردووە، ئەم پلاتفۆرمەش لەچوارچێوەی سیستەمی (e- parwarda)یە كە پێشتر وەزارەت بۆ بەیەكەوە بەستنی قوتابخانەكان داینابوو.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕۆژی 26ی شوباتەوە دەوامی لەزانكۆ و پەیمانگە و قوتابخانەكان راگرتووە.


PM:04:24:03/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت