كۆڵبهرێكی كورد به تهقهی هێزه ئهمنییهكانی ئێران كوژرا
کۆڵبەرە کوردەکە باوکی سێ منداڵ بووە
وێستگه نیوز ـ
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت کە باوکی سێ منداڵیش بووە، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر نۆی شەوی شەممە 2ی ئایاری 2020، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری کانی زەردی شاری سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی ئاشكرا كردووه و رایگهیاندووه كه ناوی محەمەد ئیبراهیم زادە، تەمەن 37 ساڵه و باوکی سێ منداڵیش بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد ئیبراهیم زادە، خەڵکی شارۆچکەی رەبەت-ی سەر بە شاری سەردەشت بووە.
هــ. ر
AM:08:56:03/05/2020
ئهم بابهته 1776
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت