وهزارهتی تهندروستی ههرێم نوێترین ئاماری تووشبووانی پهتای كۆرۆنای بڵاوكردهوه
وێستگه نیوز
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا نوێترین ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو شەش تووشبووی نوێ لە پارێزگای هەولێر تۆمار کراوە.
بهپێی ڕاگهیاندراوێكی نوێی وهزارهتی تهندروستی كه ئهمشهو شهممه 2ی ئایار بڵاوكرایهوه لهشاری پارێزگای ههولێر (٥) پیاو تەمەنیان (٦٣)، (٥٦)، (٣٢)، (٣٠)، (٢٩) ساڵ و ئافرەتێك تەمەن (٣٤) ساڵ، هەموویان دانیشتووی قەزای سۆرانن كه دهكاته شهش تووشبوو تۆماركراون.
بهم پێییهش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٨٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٣٠) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٥٢) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
دەقی راگەیەندراوەکە:
کەرەنتین
تاوەکو ئەمڕۆ (٩٦٨١) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٣٠٧) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٧٠) لە هەولێر، (١٧٤) لە سلێمانی، (٧٣٤) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین. وە (٨٣٧٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (٣٠) هاووڵاتی بوو.
پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٠٨٢) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٤١٢) هەولێر، (٢٠٦) سلێمانی، (٣٠٠) دهۆك، (١٥) هەلەبجە، (٠) ڕاپەرین، (١٤٩) سۆران ، دەرەنجام (٦) تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (٦) پۆزەتیڤ: (٥) پیاو تەمەنیان (٦٣)، (٥٦)، (٣٢)، (٣٠)، (٢٩) ساڵ و ئافرەتێك تەمەن (٣٤) ساڵ، هەموویان دانیشتووی قەزای سۆرانن لە گەڕەکی برایەتی و ٢٦ی گولان و کۆمەڵگای گەڵالە، و بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٤٣٣١٦) پشکنین بووە)
ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٨٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٣٠) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٥٢) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢ی ئایاری ٢٠٢٠
PM:08:47:02/05/2020
ئهم بابهته 2296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت