نه‌وه‌ی نوێ نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانی دارایی خسته ڕوو
دیمه‌نێك له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی سه‌رۆك و په‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێ له‌سلێمانی
وێستگه نیوز-
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌مشه‌و شه‌ممه 2 ی ئایار نه‌خشه رێگایه‌كی بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو.
ئه‌مشه‌و له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه شاسوار عه‌بدولواحید، نه‌وه‌ی نوێ پرۆژه‌یه‌كی بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو.
له‌سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌دا شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ داوای له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان كرد كه پێشوازی له‌م نه‌خشه ڕێگایه بكات چونكه پێیوایه "خه‌ڵكی كوردستان ته‌حه‌مولی نه‌ماوه".
شاسوار عه‌بدولواحید وتی"هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی پاره‌ی كه بدرێت به مووچه به‌ڵكو كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی و دیار نه‌مانی پاره‌ی هه‌یه".
ئه‌مه ده‌قی ته‌واوی پرۆژه‌كه‌یه
PM:08:20:02/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت