هه‌ولێر..دزێك ده‌ستگیركرا كه‌ 25 ملیۆن دینار و بڕێك دۆلاری دزی بوو


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هەولێر راگه‌یاند كه‌ كەسێكیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ تۆمه‌تبار به‌ دزینی نزیكەی 25 ملیۆن دینار و دوو هه‌زار و 500 دۆلاری لە كۆمپانیایەكی مۆبیلیات.

لە راگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكردوە، پۆلیسی هەولێر دوای كۆكردنەوەی زانیاری و لێكۆڵینەوەیەكی ورد، كەسێكی دەستگیركرد كە دزیی لە كۆمپانیایەكی مۆبیلیات كردوه‌.

تۆمه‌تباره‌كه‌ قاسەی مۆبیلیاته‌كه‌ی شكاندوه‌ و بردنی بڕی 24 ملیۆن 500 ھەزار دینار  لەگەل دوو هه‌زار و 500 دۆلاری ئەمریكی.

پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرایكردوه‌ كه‌ تۆمەتبارەكە، كە ناوی (ا،ع،م) و دانی بە تاوانەكەیدا ناوه‌، لەلایەن پۆلیسیشەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە و بەپێی بڕیاری دادوەر و بە ماددی 443 لە یاسای سزادان، بەند كراوە.


PM:06:42:02/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 1736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت