لیژنه‌ی دارایی: ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ به‌رده‌ست وه‌زاره‌تی داراییه‌ به‌شی دابه‌شكردنی مووچه‌ ناكات

‌فه‌رمانبه‌ران چاوه‌ڕوانی دابه‌شكرنی مووچه‌ن

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆکی‌ لیژنەی‌ دارایی پەرلەمانی‌ كوردستان رایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی لە بەردەست وەزارەتی‌ دارایی حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستانە بەشی‌ دابەشکردنی‌ مووچەی‌ فەرمانبەران ناکات.

ئەمڕۆ هەینی 1ی ئایاری 2020، زیاد جەبار، سەرۆکی‌ لیژنەی‌ دارایی لە پەرلەمانی‌ کوردستان رایگەیاند، "وادەی‌ ناردنی‌ بڕە پارەکەی‌ بەغدا بۆ مووچەی‌ فەرمانبەران روون نییە دەینێرن یاخود نا".

دەشڵێت: "ئەو بڕە پارەیەی لە بەردەست وەزارەتی‌ دارایی حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستانە بەشی‌ دابەشکردنی‌ مووچەی‌ فەرمانبەران ناکات."

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئێن ئاڕتی، باسی لەوەشکرد، "دەبوایە وەزارەتی دارایی بەو پارەیەی لەبەر دەستیدایە  دەستی بە دابەشکردنی مووچە بکردایە".

هاوکات، فەرمانبەرانی‌ هەرێمی‌ کوردستان لە مانگی‌ ئایاردان، بەڵام هێشتا مووچەی‌ مانگی‌ کانونی‌ دووەمی‌ 2020یان وەرنەگرتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی رادەستنەکردنی ئەو بڕە نەوتەی هەرێم بە بەغدا کە لە کۆتایی ساڵی رابردوودا لەسەری رێککەوتبوون، حکومەتی عیراق ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی راگرتووە و بەوەش، حکومەتی هەرێم بەدوای رێگەچارەیەکدا دەگەڕێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخە.

هــ. ر


PM:09:47:01/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 5696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو