عیراق.. 67 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆمار كرا

‌فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، 67 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و یەک گیانلەدەستدان و 37 چاکبوونەوە تۆمارکراوه‌.


ئەمڕۆ هەینی‌ 1ی ئایاری 2020، وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق رایگەیاند،"68 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە عیراقدا تۆمارکرا، بە جۆرێک 24 لە بەغدا، 17 لە بەسرە، حەوت لە میسان، حەوت لە کەرکوک".

ئەوەش هاتووە، "یەک گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە لە موسەننا تۆمارکراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "37 کەسی دیکە لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە 19 لە بەغدا، 12 لە بەسڕە، شەش لە نەجەف".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا دوو هەزار و 153 کەس لە عیراقدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 94 کەس گیانیانلەدەستداوە و هەزار و 414 کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

هــ. ر


PM:08:36:01/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو